هەڵوەشاندنەوەی لەناکاوی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دەستپێکی ئۆڵەمپیاد

هەڵوەشاندنەوەی لەناکاوی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دەستپێکی ئۆڵەمپیاد
پەیامی کورد   ...   هەڵوەشاندنەوەی لەناکاوی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دەستپێکی ئۆڵەمپیاد

 پێگەی هەواڵی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیاربوو پێش مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵەمپیاد کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لیژنەی ڕێکخەری یارییە ئۆڵەمپیەکانی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی تۆماس باخ، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵەمپی نێودەوڵەتی (IOC) بەڕێوەبچێت؛ لەناکاو هەڵوەشایەوە.

ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە ٢٠ خولەک پێش دەستپێکردنی یارییەکە هەڵوەشایەوە سەرەڕای ئامادەبوونی زۆری نوێنەرانی میدیای جۆراوجۆری جیهانی لێژنەی ڕێکخەری ئۆڵەمپیادی پاریس ٢٠٢٤ هێشتا ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە؛ هەرچەندە پێدەچێت ئەم بابەتە پەیوەندی بە تێکدانی ئەمڕۆی هێڵی ئاسنی پاریسەوە نەبێت.