پشتڕاست كردنەوەی كوژرانی محەممەد سینوار دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حەشارگەیەكی حەماس لە غەززە

پشتڕاست كردنەوەی كوژرانی محەممەد سینوار دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حەشارگەیەكی حەماس لە غەززە
پەیامی کورد   ...   پشتڕاست كردنەوەی كوژرانی محەممەد سینوار دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حەشارگەیەكی حەماس لە غەززە

تۆڕی هەواڵی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تایبەت، ناسنامەی تەرمی محەممەد سنوار، سەرکردەیەکی باڵای گرووپی تیرۆریستی حەماس و برای یەحیا سینوار پشتڕاست کرایەوە. 

 ئەو فەرماندەیەی حەماس لە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤ لە کاتی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵگەیەکی ژێرزەمینی لە ژێر نەخۆشخانەیەكی ئەورووپی لە ناوچەی خان یوونس کوژرا.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەو هێرشە بە ئامانجی لەناوبردنی ژێرخانی نهێنی حەماس ئەنجامدراوە و ناسینەوەی تەرمی سنوار بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ لاوازکردنی هەیکەلی فەرماندەیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دادەندرێت.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە