گەرمایەکی زۆر لە سەرانسەری جیهان : نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات

گەرمایەکی زۆر لە سەرانسەری جیهان : نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات
پەیامی کورد   ...   گەرمایەکی زۆر لە سەرانسەری جیهان : نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات

سەرەتای یەکشەممە ٣١ی تەممووز وەک گەرمترین ڕۆژ لە مێژووی زەویدا ناسێندرا. بەڵام ئەم ژمارە پێوانەیی یە بەردەوام نەبوو و لە ڕۆژی دووشەممە ١ی ئاب پلەی گەرما هێندەی تر بەرزبووەوە و نازناوی گەرمترین ڕۆژی تۆمارکراوی وەرگرت. ئێستا، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی "بانگەواز بۆ کردەوە"ی سەبارەت بە گەرمای زۆر و مەترسییەکانی بۆ زۆر کەس دەرکردووە.

لەم بانگەوازەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی بەپەلە و هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەکات لە چوار بواری گرنگدا: گرینگیدان بە کەسانی لاواز، پاراستنی کرێکاران، بەهێزکردنی خۆڕاگری ئابووری و کۆمەڵگاکان بە بەکارهێنانی داتا و زانست و سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ 1.5 پلەی سەدی. لە ڕێگەی نەهێشتنی ووردە ووردە سووتەمەنی بەردینی و زیادکردنی وەبەرهێنان لە ووزەی نوێبووەوە.