2 بەرپرسی ئەمریکی : تەنها یەک بنکە لە سووریا دەهێڵینەوە

2 بەرپرسی ئەمریکی : تەنها یەک بنکە لە سووریا دەهێڵینەوە
پەیامی کورد   ...   2 بەرپرسی ئەمریکی : تەنها یەک بنکە لە سووریا دەهێڵینەوە

2 بەرپرسی ئەمریکی بە تەلەفزیۆنی قەتەریان ڕاگەیاندووە، هێزەکانی ئەمریکا لە کۆی گشتی هەشت بنکە لە سوریا، کە دەکەوێتە دەوروبەری پارێزگای حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، تەنها یەک بنکە دەهێڵنەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، 2 بەرپرسی ئەمریکی بە تەلەفزیۆنی قەتەریان ڕاگەیاندووە، هێزەکانی ئەمریکا لە کۆی گشتی هەشت بنکە لە سووریا، کە دەکەوێتە دەورووبەری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، تەنها یەک بنکە دەهێڵنەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە، ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا سەرجەم بنکەکانی دیکەی خۆیان لە سووریا بەجێ دەهێڵن، لەوانەش ئەلتەنف لە سێ گۆشەی سنووری عێراق و سووریا و ئوردن و ئاماژەیان بەوەدا کە چۆڵ کردنی بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا پێویستی بە چەند مانگێک کات و هەلومەرجی ئەمنی گونجاو دەبێت.
کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا سێ بنکەیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چۆڵ کردووە و بەشێکیشیان ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە. ئەم هێزانە بنکەکانیان لە گوندەکانی خەدرە، حەسەکە و فورات لە ڕۆژهەڵاتی سووریا چۆڵ کردووە.

بە ئاماژەدان بەوەی کە زیاتر لە 500 سەربازی ئەمریکی لە چوارچێوەی پرۆسەی کشانەوە سووریایان بەجێ هێشتووە، ووتیان: ئەگەر بارودۆخەکان لەبار بن، تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی سەربازەکانمان لە سووریا بۆ کەمتر لە هەزار سەرباز کەم دەکەینەوە.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە