پەیامی کورد ... دەبێ تورکیا بگەڕێندرێتەوە پاش
بۆرل " لە هەموو توانای یەکیتی ئەورووپا کەڵک وەردەگرین .
بە پێی ڕاپۆرتێک ژۆزێف بۆرڵ ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕۆژی ٦ی سێپتەمبەر کە ئەم یەکتی یە دەبێ لە توانای خۆی بۆ بەرەوپاش گەڕانەوەی تورکیا کەڵک وەربگرێت و گەمارۆوەکانی یەکێک لە ئامرازەکان بێت .
بە ووتەی ئەو سیاسەتی دەرەکی یەکیتی ئەورووپا ، بە دوای گەڕاندنەوەی ئێمپراتۆریەتی پێشووە .
دیپلۆماتێکی ئەورووپی ڕاپۆرتی دا کە دانیشتنی سەرانی ئەورووپا بە نیازی بەکارگرتنی سازاکاری نوێی هەڕەشە و گەمارۆی تورکیایە و ئەوەی کە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیای ڕاگەیاندووە کە بژاردەکانی گەمارۆ و ووتووێژی هەمە لایەنە لە سەر مێزی ووتووێژە و هەربۆیە داوای لەو کرد کە ئاڵۆزییەکانی کەم بکاتەوە و هەنگاوە شەڕئەگێزانەکانی کۆتایی پێ بێنێت .
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا هەروەها پێشنیاری کردووە کە ووتووێژگەلێکی چەند لایەنە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی پەیوەدنیدار بە دەریای مەدیتەرانە بەڕیوە بچێت .
لە لایەکی دیکەوە ، ژان ئێڤ لۆردیان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕەنساش ٦ی ئەم مانگە ڕایگەیاند کە دانیشتنی سەرانی ئەورووپا لە کۆتایی سێپتەمبەر بابەتی تورکیا و ئاڵۆزییەکانی مەدیتەرانەی لە سەرووی بەرنامەکانی خۆی دانا و بابەتی پێداچوونەوەی گەمارۆوەکانی ئانکارا ش لە دەستووری کاردایە .
لۆدریان ووتی : " لە دانیشتنی داهاتووی سەرانی ئەورووپا کە کۆتایی ئەم مانگە بەریوە دەچێت ، دۆسیەی تورکیا خراوەتە بەر باس و ئێمە لەگەڵ باقی وەزیرانی دەرەوە دا دۆسیەی تورکیا لە بەرلین ئامادە کردووە تاکوو ئامرازگەلێکی جۆراوجۆرمان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تورکیا هەبێت ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە