روسیا دژە مووشەکی (S300) دەدات بەسوریا

روسیا دژە مووشەکی (S300) دەدات بەسوریا

بەوتەی وەزیری دەرەوەی روسیا، بەهۆی هێرشەکانی هەریەک لەوڵاتینی ئەمریکاو بەریتانیا و فەرەنسا بۆ سەر سوریا، مۆسکۆ ئامادەیە، چاو بەهەموو داواكان و هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ دیمەشق بخشێنێتەوەو هەروەها سیستەمی دژە مووشەكی (S300)یش بە ڕژێمی بەشار ئەسەد بدات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا،رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی چەند ساڵێكە داواكانی بەشار ئەسەدی لەبارەی ناردنی چەكی پێشكەوتوو و سیستەمی دژە مووشەكی (S300)ی دواخستووە، بەڵام لەئێستادا كە ئەمەریكا، بەریتانیا و فڕەنسا مووشەك ئاراستەی سوریا دەكەن، بەدەم داواكەی ئەسەد دێین و ئەو سیستەمە پێشكەوتووەیان پێ دەدەین.

لاڤرۆڤ دەشڵێت، ئێمە ئامادەین هاوكارییە سەربازییەكان بۆ سوریا زیاتر بكەین، بۆ ئەوەی سوپای ئەو وڵاتە بتوانێ ڕووبەڕووی كارە دوژمنكاریییەكان ببێتەوە كە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەكرێنە سەری.

ئەوەش لەکاتکدایە، کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بڵاویكردەوە، کە ڕۆژی هەینی داهاتوو، سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ ستیفان دیمستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا كۆدەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە، (S300) سیستەمی دژە مووشەكی و بەرگری ئاسمانییە و بە تایبەتی بۆ لەناوبردنی مووشەكی كرۆزی ئەمەریكی و بالیستی لە (1978) دروست كراوەو ساڵی  (2011)ش جارێكی دیکە پەرەی پێ دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە