شەڕڤانان (٣٥) سەربازی تورکیا لەناوەندی عەفرین دەکوژن

شەڕڤانان (٣٥) سەربازی تورکیا لەناوەندی عەفرین دەکوژن

دوای ئەوەی سوپای تورکیا کۆنترۆڵکردنەوەی ناوەندی شاری عەفرینی راگەیان، یەپەگە رایگەیاندووە، کە شەڕڤانان لەناو ئەو شارە (٣٥) سەربازی تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی ئەو سوپایەیان کوشتووە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی نزیك لە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە بڵاویانكردووەتەوە، کە  ئەمڕۆ یەکشەممە لەچالاکییەکدا شەڕڤان توانیویانە، سوپای توركیا و چەتەكانیان كردە ئامانج، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لەو چالاکییەدا کە لەرێگەی تەقینەوەیەکەوە ئەنجامداروە، زیاتر لە (٣٥) چەتە و سەربازی توركیا كوژراون.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای توركیا كۆنتڕۆڵكردنی شاری عەفرینی راگەیاند، راگەیەندراوەکانی نزیک لە یەپەگەش بڵاویانکردووەتەوە، کە عەفرین بە تەواوی كۆنترۆڵنەكراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە