نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاشتی لە شەڕی ئۆکراین و ڕووسیا دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاشتی لە شەڕی ئۆکراین و ڕووسیا دەکات
پەیامی کورد   ...  نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاشتی لە شەڕی ئۆکراین و ڕووسیا دەکات

نوێنەری باڵای دەستەی داماڵینی چەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیزومی ناکامیتسۆ، ئیدانەی هێرشەکانی سەر خەڵکی مەدەنی لە شەڕی ئۆکراین ی کرد. ناکامیتسۆ هەروەها داوای لە ووڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە زیاتر کار بکەن بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ناوچەی شەڕدا.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی ئۆکراین کە لەسەر داوای ڕووسیا بەڕێوەچوو، ناکامیتسۆ وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی دەکات و داوای ئاگربەستی بەپەلە دەکات.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە زیانەکانی ژێرخانی مەدەنی دەربڕی و ڕایگەیاند کە دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت و "بانگهێشتی هەموو ووڵاتانی ئەندام دەکەم هەوڵەکانیان بۆ ئاشتی زیاد بکەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە