پەیامی کورد … ئەمڕۆ فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە حەوتەمین فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەست پێبكات و فیستیڤاڵەكە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێـت.
حەیدەر حمە صاڵح پەیامنێری كوردیو لە هەڵەبجەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠/١٤ تا ١٠/١٦ و بۆماوەی سێ رۆژ حەوتەمین فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بەڕێوە بچێت.
ووتیشی: ئەم فیستیڤاڵە ساڵانەیە و هەزاران كەس سەردانی دەكەن و كاتێكی خۆشی تێدا بەسەر دەبەن، سەرەڕای ئەوەی بەرهەمی خۆماڵی هەڵەبجە بەگشتی و هەنار بەتایبەتی لەدەستی باخەوانەكان خۆیان دەكڕنەوە، كە تام و چێژێكی نەبڕاوەی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە