بەپەلە ... نەوشێروان مستەفا ... من حەقی خۆم لە یەکیتی وەرگرتەوە ، ئێوەش حەقی خۆتان وەرگرن

بەپەلە ... نەوشێروان مستەفا ... من حەقی خۆم لە یەکیتی وەرگرتەوە ، ئێوەش حەقی خۆتان وەرگرن

بۆ ئەوەی بتوانن بەر بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی گۆڕان بگرن زۆربەی بەرپرسانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵی ئەوە دەدەن کۆڕەکانی نەوشێروان مستەفا لەو پەیوەندییانەیان لەگەڵ یەکیتی نیشتمانی کوردستان دوور بخەنەوەو و زیاتر بۆ ئامانجەکانی ئەوان و بزوتنەوەکەیان هەوڵ بدەن بەڵام ئەوان لە بەر بەرژەوەندییە داراییەکانی خۆیان ئامادە نین واز لە یەکیتی بهێنن .

بەپێی زانیاری باوەڕ پێکراو هەریەک لە چیا و نما، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە بن گوشارێکی زۆری ئەندامانی سەرکردەی بزوتنەوەی گۆڕاندان تاکوو لە بن کاریگەرییەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی بێنە دەرەوە . لە بەر ئەوەی کە زۆربەی شێواوی و کێشەکانی ناو بزوتنەوە لە سەر ئەم پەیوەندییانەیە .

هەر بە پێی زانیارییەکان سەرۆکی بزوتنەوە نەوشێروان مستەفا پێش مردنی لە ڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە پەیامێکی ئاراستەی چەند بەرپرسێکی باڵای ناو یەکیتی کردووە ، لەم پەیامەدا پێی وتوون : ”من حەقی خۆم لە یەکێتی سەندەوە، ئێوەش حەقی خۆتان وەربگرنەوە“، ئەمەشی وەک ئاماژەیەک بووە بۆ ئەو دەستکەوتە داراییانەی لە ئەنجامی ڕێککەوتنی دەباشان بەدەستی هێناوە .  بەڵام بە پێچەوانەوە ”کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا گوتیان، ئێمە لەگەڵ ئەوە نەبووین باوکمان لە یەکێتی جیا ببێتەوە. جارێک غەدرمان لە یەکێتی کردووە، ئێمە جارێکی دیکە ئەو غەدرە لە یەکێتی ناکەینەوە و هەوڵ دەدەین ببینە ئامرازی پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە