پەیامی کورد … ئێران وەرزشوانێکی کوردی دەستبەسەر کرد
وەرزشوانێکی خەڵکی شاری بۆکان کە لە ئاستی ئێراندا چەندین جار بووەتە پاڵەوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستەبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ئاب، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان وەرزشوانێکیان بە ناوی “واحید ئیبراهیمی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ پێشاندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکە و دەستبەسەرکردنی واحید، دەستیان بە سەر موبایل و لەبتابی ناوبراودا گرتووە.
واحید ئیبراهیمی لە وەرزشی “کیک بۆکسینگ” و “ئێم ئێم ئەی” چەندین جار لە ئاستی ئێراندا قارەمانەتی تۆمار کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە