په‌یامى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ قوربانییانى لافاوه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ

Dîroka Belavkirin :
په‌یامى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ قوربانییانى لافاوه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ
پەیامی کورد    ...   په‌یامى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ قوربانییانى لافاوه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ خانەوادەی قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بڵاوکردەوە ودەڵێت، "لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتیوانی تەواومان بۆ خەڵکی خۆشەویستی چەمچەماڵ و زیان لێکەوتووانی لافاوەکە دووپات دەکەینەوە".

دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی گیان لەدەستدانی دوو ھاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەمان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بەھۆی لافاوەوە پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانییان دەکەم، ھاوسۆز و ھاوخەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبووان بە بەزەیی و میھرەبانی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت، ھەروەھا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتیوانی تەواومان بۆ خەڵکی خۆشەویستی چەمچەماڵ و زیان لێکەوتووانی لافاوەکە دووپات دەکەینەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون کە بە ھانای لێقەوماوانەوە بچن و ھەموو ھەوڵێک بۆ پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتیان و پێشکەش کردنی ھاوکاری پێویست، بدەن.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/١٢/٩