پەیامی کورد ... پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس وکاری قوربانیان دەکات و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
بە داخەوە بە ھۆی لافاوەوە، دوو ھاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەست داوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی ھاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکوومەت کەوتووە.
پرسەو سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم، ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجەییم ڕاسپاردووە کە بە ھانای لێقەوماوانەوە بچن و ھەر ھاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٢/٩