ڕاگەێندراوێک لە بارەگای بارزانی یەوە

Dîroka Belavkirin :
ڕاگەێندراوێک لە بارەگای بارزانی یەوە
پەیامی کورد    ...   ڕاگەێندراوێک لە بارەگای بارزانی یەوە

بارەگای بارزانی لە پەیامێک دا پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە کەرکووک دەکات داواش لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات بە زووترین کات بە ھانای لێقەوماوان و زیان لێکەوتووانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایان دا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.

دەقی پەیامی بارەگای بارزانی.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە کەرکووک سێ ھاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت و ھەروەھا ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

داواش لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین کە بە زووترین کات بە ھانای لێقەوماوان و زیانلێکەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایان دا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.

 

بارەگای بارزانی

٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥