ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق و حکوومەتی هەرێم لە هەولێر کۆدەبنەوە

ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق و حکوومەتی هەرێم لە هەولێر کۆدەبنەوە
پەیامی کورد   ...   ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق و حکوومەتی هەرێم لە هەولێر کۆدەبنەوە

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : ھەفتەی داھاتوو، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەکان، ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق لە ھەولێر لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەمە ھەنگاوێکی گرینگە بۆ چارەکردنی کێشەکان.

سیپان عەزیز، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردسان گوتی: بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە ھەولێر ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق بە سەرۆکایەتی دکتۆر فوئاد حوسێن کە خۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراقە، لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە، بۆ ئەوەی ئەو کێشە ئابوورییانەی لەنێوان ھەرێم و بەغدا ھەنە چارە بکرێن.

سیپان عەزیز ووتیشی: ھەر یەک لە وەزیری دارایی، وەزیری بازرگانی، وەزیری پلاندانان و وەزیری کشتوکاڵ ئەندامی شاندەکەن، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر باشە بۆ چارەکردنی کێشەکان، بە مەرجێک ئەگەر ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن، لەبەر ئەوەی ئێمە لە ڕابردوو ڕێککەوتنمان لەگەڵ عێراق کردوون و پابەندی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان نەبوون.

عەزیز ڕوونیشی کردەوە: چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەکە لە ھەولێر بەڕێوەبچێت.