جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە

شەممە ٣١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە، کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسایەتی لقەکانیان پێ سپێردراوە.

جێگری سەرۆکی پارتی، ڕێنوێنی پێویستی پێدان و ڕایسپاردن کە لە ئاست ئەرکە گرینگەکانیان بن و نزیک بن لە خەڵک و بەشێوەیەکی باشتر و زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن، چوونکە پارتی لە پێناو داکۆکی کردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دامەزراوە و ئامانجی سەرەکی پارتی، خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی پارتی، جەختی لەوە کردەوە کە خەڵکی کوردستان ھەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت و دەبێت ڕێز لە قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و مافەکانی بگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، پارتی وەک ھەمیشە، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردنە لە مافەکانی گەلی کوردستان.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە