سه‌روه‌ر هاواری : بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران هەموو ئامادەکارییەک کراوە

پەیامی کورد ... سه‌روه‌ر هاواری : بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران هەموو ئامادەکارییەک کراوە
بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران كراوه، له 10ی مانگی داهاتوو پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم دەست پێ دەکات."
سه‌روه‌ر هاواری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، ڕایگه‌یاند "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، ساڵان له 27ی مانگی پێنج تا 4ی شه‌ش گه‌نم وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ له فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ زانیاریمان بۆ هاتووه، بۆ نموونه، یه‌كه‌م بنكه‌ی سایلۆی هه‌ولێر بنكه‌ی قوشته‌په‌یه گه‌نم وه‌ر ده‌گیرێت، هێشتا گه‌نم لە دەشتی قوشتەپە شێی تێدایه، بڕیاره ئه‌مساڵ 10ی مانگی داهاتوو دەست بە وه‌رگرتنی گه‌نم بکرێت."
بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی ووتی "ساڵی ڕابردوو 700 هه‌زار تەن گه‌نم وه‌رگیراوه، پێرار 500 هه‌زار تۆن وه‌رگیراوه بۆ ئه مساڵ 400 هه‌زار تۆن دیاری كراوه، ڕاسته له هه‌ندێ پارێزگای عێراق وه‌رگرتنی گه‌نم كراوه‌یه، به‌ڵام بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان 400 هه‌زار تۆن دیاری کراوە، ئێمه‌ش دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكانمان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوامان كردووه هه‌موو به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران وه‌ر بگیرێت."
سه‌روه‌ر هاواری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو، بۆ ئه‌و گه‌نمه‌ی ده‌مێنێته‌وه، چارەسەرمان هەیە، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه، چوونكه ساڵی ڕابردووش، كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی هه‌بووه له پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران، ئه‌مساڵیش ئه‌و گه‌نمه‌ی ده‌مێنێته‌وه له ڕێگه‌ی دوو كۆمپانیا كه‌رتی تایبه‌ت وه‌رده‌گیرێت، كۆمپانیای خۆشناو له دهۆك و هه‌ولێر گه‌نم وه‌ر ده‌گرێت، كۆمپانیای قه‌یوانیش له سنووری سلێمانی."





