سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سیناتۆری ئەمریکی جاکی ڕۆزن کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سیناتۆری ئەمریکی جاکی ڕۆزن کرد
شەممە ٣١ی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سێناتۆری ئەمریکی جاکی ڕۆزن کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری کرایەوە، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرینگی سەردانی سەرکەوتووی ئەم دوایی یەی شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەمریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆنگرێس و ئیدارەی ئەمەریکا کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر ڕێزگرتن و پاراستنی قەوارەی فیدراڵی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




