سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فەخری کەریم کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فەخری کەریم کرد
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک "کەسایەتی میدیاکاری ساڵ" لە لوتکەی ڕاگەیاندنی عەرەبی - دوبەی ٢٠٢٥، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک "کەسایەتیی میدیاکاری ساڵ" لە لووتکەی ڕاگەیاندنی عەرەبی - دوبەی ٢٠٢٥.
ئەمە ڕێزلێنانێکی شایستەیە لە کاروانێکی درێژی بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین، بیری ڕۆشنگەری و ڕۆشنبیری سەربەخۆ.
ھاوکات شانازی کردنە بە کەسایەتییەکی نیشتیمانی کە بەشدارییەکی کارای لە چەسپاندنی بەھاکانی گفتوگۆ، کرانەوە و دادپەروەری ھەبووە.
پێزانینی قووڵمان بۆ خودی بەڕێزیان ھەیە و ھیوای بەردەوامی تەندرووستی و بەخششیان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




