مەسروور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسرا كرد

مەسروور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسرا كرد
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسرا كرد

شەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا کرد .

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی ھاوکاری و هەماھەنگی لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرا کرا.

ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر گرینگی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و مافی گشت ناوچە و پێکھاتەکانی عێراق.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە