نوێنەری سەرۆک بارزانی سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕو مەخموو کرد
پەیامی کورد ... نوێنەری سەرۆک بارزانی سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕو مەخموو کرد
چوارشەممە 2025.1.29، هەریەک لە سیداد بارزانى، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئەندامى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان بە یاوەری ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ـی قەرەچووغی پارتی، سەردانى میحوهری گوێڕ- مهخمووری هێزەکانى پێشمهرگهی كوردستانیان کرد و لەلایەن سیروان بارزانى، فەرماندەى میحوهر پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر توانای سەربازی هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئاسایشی خاک و خەڵکی کوردستان و ستایشی ڕۆڵ و خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان کرا لە بەرگریکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە