٣٠٠ ساچمە لە دەم وچاو ؛ ٩٠٠ ڕۆژ بێ ئاگایی لە هاوژینەکەی

پەیامی کورد ... ٣٠٠ ساچمە لە دەم وچاو ؛ ٩٠٠ ڕۆژ بێ ئاگایی لە هاوژینەکەی
شەهێن عەبدۆلقادری، ژنێکی خەڵکی بۆكان، ئێستا زیاتر لە ٢ ساڵ و نیوە بە ٣٠٠ ساچمە لە لای ڕاستی دەم وچاوی دا ژیان دەكا. شوێنەوارەکانی تەقەکردن لەلایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیم لە کاتی ناڕەزایەتییەکان. لە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ بووە ئامانجی گوللەی ساچمە.
تەنها چەند هەفتەیەک دوای ئەم ڕووداوە، لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، عوسمان مامەی هاوسەریشی ڕفێندرا. لەو کاتەوە، نزیکەی ٩٠٠ ڕۆژە، شەهێن بەبێ هیچ ئاگادارییەک لە چارەنووسی هاوژینەكەی ژیان دەكات. نە دەزانێت كە لە ژیان دایە و نە هەواڵی گیان لەدەستدانیشی هەیە.
لەو ماوەیەدا بنەماڵەی شەهێن بەهۆی فشارە ئەمنییەکان و کەشوهەوای سەرکوت نەیانتوانیوە بارودۆخی خۆیان باس بكەن.
بەڵام چەندین جار پەیوەندییان بە دامەزراوە حکوومییەكانەوە کردووە، بەڵام تاکە ووڵامێک کە وەریانگرتووە ئەوەیە: "ئاگادارتان دەکەینەوە". هاوکات لەگەڵ ئەو بانگەشەیەی کە عوسمان هێشتا لە ژیاندایە.





