بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان " پ.د.ک " ڕایگەیاندووە کە هێزێکی زۆری ئەرتەشی عێراق بە حەزی خۆیان لە گوندی بەردیە کشاونەتەوە .
ئەو بەرپرسەی " پ . د . ک " کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە لە ٧ی تەمموزەوە لە دوو یەکینەی هاوبەشی حەشدی شەعبی بە چەک و چۆڵی قورسی خۆیانەوە لە ناوچەی زوممار دەرکەوتوون .
هەروەها ئەم بەرپرسەی "پ.د.ک " دەڵێ تا ئێتسا ئێمە نازانین بۆچی هێزەکانی ئەرتەشی عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچەکە دەڕۆن ، بەڵام هەندێک کەسیش لەو باوەڕەدان کە لەوانەیە هێزی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناو ئەو هەرێمە .
بەرپرسی ناوچەی سنونێ ش هەروەها دەڵێت بۆ ئەوەی کە هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچەکە دەرکەون هیچ بڕیارێک نەدراوە
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەرتەشی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ١٦ ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ دا هاتنە ناو شاری شەنگال و زۆممار
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە