پەیامی کورد... بەفر حاجی ئۆمەرانی سپی پۆش کرد
شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەری باڵەکایەتی، بەتایبەت حاجی ئۆمەرانی گرتووەتەوە و تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر دەستیان کردووه بە کردنەوەی ڕێگاکان.
ئەندازیار، خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە 12ی 3ی 2022 شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەری باڵەکایەتی گرتووەتەوە و لە حاجی ئۆمەران نزیکەی 15 سانتیمەتر بەفر باریوە و ڕێگاکەش بەستوویەتی".
گوتیشی: “تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دەستیان کردووە بە کردنەوەی ڕێگای سەرەکیی (حاجی ئۆمەران- چۆمان)، هەروەها بەهۆی بەستنی ڕێگاکە لە زۆر شوێن خوێ بەکار دەهێنرێت، بۆ ئەوەی ڕێگاکە نەبێتە شەختە و نەیبەستێ”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە