ئۆکراینا بۆمبی هێشوویی له‌ دژی ڕوسیا بەکارهێنا

ئۆکراینا بۆمبی هێشوویی له‌ دژی ڕوسیا بەکارهێنا

پەیامی کورد... ئۆکراینا بۆمبی هێشوویی له‌ دژی ڕوسیا بەکارهێنا


ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت،سوپای ئۆکراینا بە بۆمبی هێشوویی هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکەیان.

پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆدی ڕوسیا، ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد ،کە ئۆکراینا دوێنێ هێرشی جۆراوجۆری کردووەتە سەر ناوچەی بێلگۆرۆد. دەشڵێت، “سوپای ئۆکراینا لە ٢١ی تەمووزدا، بە سیستمی مووشەکهاوێژ لەڕێگەی بەکارهێنانی ٢١ مووشەک و سێ بۆمبی هێشووییەوە هێرشی کردووەتە سەر گوندی جوراڤلییێڤکای سەر بە ناوچەکە”.

باسی لەوەشکرد، ئۆکراینا هێرشی هەمەجۆری کردووەتە سەر گوندەکانی دیکە، بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.

لایخۆیەوە ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پردی کریمیا ڕاستەوخۆ روسیا بە ئۆکرانیاوە دەبەستێت بەشێکی گرنگ و ئامانجی سەرەکی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیایە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە