وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە ، لە عەفرین ڕایگەیاند، شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی پیشە سازی شاری عەفرین چالاکیێکیان لە دژی چەتەکانی فەیلەقی شام-ی سەر بە سوپای تورکیا ئەنجامداوە،
بروسک حەسەکە دەستنیشانی کرد کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ١٩چەتەی فەیلەقی شام و ژمارێکی زۆر لە چەتەکانی ئەحراری شام کوژراون. هەروەها لەو چالاکییەدا ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکاوە.
وتەبێژی یەپەگە، بروسک حەسەکە ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٣ ڕۆژدا شەڕڤانانمان ٩ چالاکییان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامداوە کە زیاتر لە ٦٠ چەتەی سوپای تورکیا کوژراون وبەدەیان چەتەی دیکەش بریندار بوون.
بروسک حەسەکە ڕایگەیاند وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، هەتا پاککردنەوەی خاکی عەفرین لە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی چالاکییەکانمان درێژە بێدەدەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە