پەیامی کورد... بەرپرسی هەواڵگریی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەری عێراق کوژرا
وەزارەتی بەرگریی عێراق کوژرانی بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەری ڕاگەیاند، لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای زیقار.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرایکرد، عەلی جەمیل عەبدولخەلەف بەرپرسی هەواڵگریی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر لە پارێزگای زیقار لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا کوژراوە.
لەدوای ڕووداوەکە شانەی ئەمنیی عێراق گەمارۆدانی ئەو ناوچەیەی ڕاگەیاند کە کێشەکەی تێدا ڕووی داوە، لە گوندی ئال سەعدونی سەر بە پارێزگای زیقار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە