لە کوێستانەکانی نزیک پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان شەڕێکی قورس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سپای پاسداران هاتەوەتە ئاراوە و هێزەکانی ئێران بە خەستی ئەو ناوچەیەیان تۆپباران کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو ، کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨)، لە کوێستانەکانی سەردەرەی بناری شاهۆ کە لە نزیک شاری پاوە هەڵکەوتووە، تێکهەڵچوونێکی قورس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاندووە کە لەو تێکهەڵچوونەدا دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، بنکەی نەجەفی هێزی زەمینی سپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لە کوژرانی سێ کەس لە هێرش بەران و برینداربوونی کەسێکی دیکە کردووە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا کوژرانێکی ئەندامێکی سپای پاسداران کە خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە، پشتڕاست کراوەتەوە.
سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ئەو تێکهەڵچوونە لە نزیک نۆدشە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام هەم سەرچاوەکانی نزیک لە حزبی دێموکرات و هەم سەرچاوە خۆجەییەکان تێکهەڵچوونیان لە نزیک شاری نۆدشە ڕەد کردووەتەوە.
سپای پاسداران هێزێکی زۆری ڕەوانەی شوێنی شەڕەکە کردووە و زۆر بە چڕی بەرزاییەکانی نزیک ئەو شوێنە تۆپباران دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە