شەڕو رووبەڕووبوونەوەکان لەناوچەکانی عەفرین بەردەوامی هەیە، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەش (٨) سەربازی دیکەی سوپای تورکیا دەکوژن.
ئاژانسی هاوار نیوزی نزیک لەیەپەگە بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە لەگوندی (حەج بلیل)ی سەر بەناحیەی (شیە) شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سەربازانی سوپای تورکیادا رویداوە.
ئاشکراشکراوە، کە لەو شەڕەدا تائێستا (٨) سەربازی تورکیا کوژراون و پشتڕاستکراوەتەوە.
دوێنێ یەک شەممەش، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، لە گوندی حەفتار سەر بە ناحیەی بلبلە، تانکێکی سوپای تورکیایان تەقاندەوە، بەوهۆیەوە پێنج سەربازی تورکیا کوژران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە