ئاکسیووس : هێرشکردنە سەر ئێران نزیکە و شەش هۆکاری لەپشتەوەیە

Dîroka Belavkirin :
ئاکسیووس : هێرشکردنە سەر ئێران نزیکە و شەش هۆکاری لەپشتەوەیە
پەیامی کورد   ...   ئاکسیووس : هێرشکردنە سەر ئێران نزیکە و شەش هۆکاری لەپشتەوەیە

بەپێی پێگەی ئەکسیووسی ئەمریکی، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و میدیاکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران نزیک بووەتەوە. ئەمەش لە کاتێک دایە کە ئەمریکا هێزێکی سەربازی زەبەلاحی لە ناوچەکە کۆکردووەتەوە، کە دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگر و سەدان فڕۆکەی جەنگی لەخۆدەگرێت، هاوکات ئیسرائیلیش ئامادەیی خۆی بۆ جەنگ دەربڕیوە. پێگەکە شەش هۆکاری سەرەکی بۆ نزیکبوونەوەی جەنگەکە دەستنیشان کردووە:

🔴 ململانێی ئەتۆمی و گۆڕینی ئامانج: دانووستانە پچڕپچڕەکانی ئەتۆمی گەیشتووەتە ڕێگایەکی داخراو و ئیدارەی ئەمریکا بەڵێنی داوە ڕێگە نەدات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. بەڵام ئەمجارە ئامانجی ئەمریکا و ئیسرائیل تەنها لێدانی چەند پێگەیەک نییە، بەڵکو گۆڕینی دەسەڵاتی ئێرانە.

🔴 خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران: سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن ئێران ەوە، هۆکارێکی دیکەیە کە ئەمریکا بیەوێت وەک پاساوێک بۆ هێرشکردن بەکاری بهێنێت. پێشتر ترامپ لەبەر نەبوونی هێزی پێویست لە نزیک ئێران پاشەکشەی کرد، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و هێزەکان بە تەواوی ئامادەن.

🔴 فشارەکانی ئیسرائیل: حکوومەتی ئیسرائیل بە فەرمی خۆی بۆ جەنگ ئامادە کردووە و داوای ئۆپراسیۆنێکی "گشتگیر" و فراوان دەکات کە زۆر لە هێرشەکانی پێشوو بەهێزتر بێت و فشارێکی زۆری لەسەر ئەمریکا درووست کردووە.

🔴 هەستکردن بە لاوازی دەسەڵاتی ئێران: نائارامییەکانی ناوخۆ، ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و کاریگەری لێدانە سەربازییەکانی پێشووی ئیسرائیل، وای کردووە کە دەسەڵاتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بە لاواز سەیر بکرێت، ئەمەش دەرفەتێک بۆ هێرشکردن دەڕەخسێنێت.

🔴 دۆخی لەباری بازاڕی نەوت: لە ئێستادا بازاڕەکانی نەوت بە باشی دابینکراون، نرخەکان تا ڕادەیەک جێگیرن و گەشەی خواست لەسەر نەوت کەم بووەتەوە. ئەمە دەرفەتێکی ستراتیژی دەداتە ترامپ کە هێرش بکات بەبێ ئەوەی نیگەرانی گەورەی لەبارەی هەڵکشانی لەڕادەبەدەری نرخی نەوتەوە هەبێت.

🔴 نەبوونی هیچ ئاماژەیەکی ڕاستەقینە بۆ ڕێککەوتن: لە ئێستادا هیچ ئاسۆیەکی دیپلۆماسی ڕوون بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دا بوونی نییە. کۆکردنەوەی ئەو هەموو هێزە سەربازییەش ئەوە دەگەێنێت کە ئەمریکا ئەمجارە نیازی بەکارهێنانی هێزی هەیە نەک پاشەکشەکردن.