مێزی دانووستان یان پلانی ئۆپراسیۆن ؟!

Dîroka Belavkirin :
مێزی دانووستان یان پلانی ئۆپراسیۆن ؟!
پەیامی کورد   ...   مێزی دانووستان یان پلانی ئۆپراسیۆن ؟!
 

 

دوا وێستگەی دیپلۆماسی پێش زریانەکەی ژێنێڤ

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی بەفرانبار جارێکی دیکە دانووستانکارانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لەسەر مێزی دانووستان لە ژێنێڤ دابنیشن

لە واشینتۆن، سەرچاوە ئەمریکییەکان دەڵێن، ڕەنگە ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە دوا دەرفەت بێت پێش ئەوەی بڕیارێکی تووند بدرێت؛ بڕیارێک کە بەپێی هەندێک پێشبینی دەتوانێت بژاردەیەکی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لەخۆبگرێت

ناوی دۆناڵد ترامپ لە ناو ئەوانەدا دیارە؛ سەرۆک کۆمار کە دەوترێت هێشتا بژاردەکان لە نێوان زۆرترین فشار و پێدانی دەرفەت بە دیپلۆماسی دەسەنگێنێت

لە لایەکی ترەوە عەباس عێراغچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکات لەگەڵ ستیڤ ڤیتکاف و جەرد کوشنەر لە ژێنێڤ کۆببێتەوە

ناوبراو جەختی کرد کە کاری داڕشتنی پێشنیازی ئێران بەردەوامە و هێشتا لە تاران نەگەیشتووەتە ڕەزامەندی کۆتایی، بەڵام هیوای خواست کە هەردوولا بتوانن کار لەسەر دەقێکی هاوبەش بۆ ڕێککەوتنی خێرا کار بکەن

هەروەها سەرچاوە ئەمریکییەکان بە شێوەیەکی مەبدەئی ئەو کۆبوونەوەیەیان پشتڕاست کردەوە و ڕایانگەیاند کە واشینتۆن هێشتا چاوەڕێی وەرگرتنی پێشنیارێکی فەرمی لە تاران دەکات