دانپێدانانی حیزبۆڵڵا بە كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای خۆی لە هێرشێکی قورسی ئیسرائیل دا بۆ سەر بیقاع لە لوبنان
گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵای لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا كوژرانی حسێن محەممەد یاغی ناسراو بە "ئەبوو عەلی سادق" فەرماندەی باڵای خۆی لە ناوچەی بەقاع پشتڕاست کردەوە. ئەو فەرماندەیە یەکێک لە كەسە سەرەکییەکانی ئۆپراسیۆنەکانی حیزبۆڵڵا لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان بوو.
بەپێی بەیاننامە و ڕاپۆرتەکانی حیزبۆڵڵا، لانیکەم ١٤ تیرۆریست لەوان حسێن یاغی و ٤ ئەندامی دیکەی حیزبۆڵڵا لە هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دۆڵی بیقاع کوژراون.