دەست بەسەركردنی چەند لاوی كورد لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەركردنی چەند لاوی كورد لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە
  • دەست بەسەركردنی چەند لاوی كورد لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی "موحەمەد پیری"، تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری دێهلوڕان و "موحەممەدجەواد زەینی‌وەند"، تەمەن ١٤ ساڵ، خەڵکی شاری دەڕەشار سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

هەر لەم پەوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوو لاوی دیکە بە ناوەکانی "ئەمیرعەلی لوتفی"، تەمەن ١٥ ساڵ، خەڵکی دەڕەشار و "عەلیڕەزا نەزەری"، تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی ئاسماناو، سەربە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر کراون.

جێگەی ئاماژەیە، ئەو لاوانە بەبێ حوکمی قەزایی دەست بەسەر کراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و دۆخی ئەمنیەتی و تەندرووستییان لە بەردەست دا نییە.