پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز : خامنەیی ناوی لاریجانی وەک ئەگەری جانشینی خۆی ناودەبات
نیۆیۆرک تایمز : خامنەیی ناوی لاریجانی وەک ئەگەری جانشینی خۆی ناودەبات ؛ پلانی جێنشینی فریاگوزاری لە لووتکەی هەڕەشەی سەربازی و ناڕەزایەتییە ناوخۆیی یەکان
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز، لە چەند حەوتەکانی ڕابردوودا و لە هەمان کاتدا کە هەڕەشەی سەربازی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل زیادی کردووە، عەلی خامنەیی ڕابەری ئێران فەرمانی بە بازنەی ناوەوەی خۆی کردووە کە بەپێی “پلانی جێنشینی چەند چین” و زنجیرە فەرماندەیی فریاگوزاری لە ئەگەری مردنی (لە ئەنجامی ئەگەری هێرشی دەرەکی)دا هەنگاو بنێن.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، خامنەیی لەو چوارچێوەیەدا، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕێژیم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی بۆ ڕۆڵێکی سەرەکی و جێنشینی ئاراسته کراو بەرزکرووەتەوه و دەسەڵاتێکی بەرفراوانی له بواره ئەمنی و سیاسی و دیپلۆماسی و تەنانەت سەربازییەکاندا سپاردووه .
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دەنووسێت کە ئێستا لاریجانی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان، بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەیلەقی تیرۆریستی سوپای پاسداران. ناوبراو بەشدارە لە بەڕێوەبردنی دانوستان و پەیوەندییە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ڕووسیا و چین و لە ئەگەری هێرشێکی گەورەش دا لاریجانی ببێتە ئەڵقەی ناوەندی لە فەرماندەیی کاتی و گواستنەوەی دەسەڵاتدا.