پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆی هەرێم : داعش چالاکییەکانی زیادی کردووە
یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، لەگەڵ رۆژی نێودەوڵەتی زمانی دایک، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا چەند پرسێکی گرینگی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆری خستەروو.
وەزیری ناوخۆ جەختی لە سیاسەتی جێگیری هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند: "کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ ووڵاتێک." ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێم هەمیشە خوازیاری پەیوەندی دۆستانە و سەقامگیرییە لەگەڵ دراوسێیەکانیدا.
رێبەر ئەحمەد هۆشداری دا لە سەرهەڵدانەوە و زیادبوونی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ووتی : "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە." ئاماژەی بەوەش دا، ئەو رێکخراوە لەم دوایی یانەدا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سووریا چالاکتر بووە، ئەوەش پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری ئەمنی هەیە.