ئاکسیووس : یەکێک لەو بژاردەکانی بەردەم دۆناڵد ترامپ "بە ئامانج گرتنی هەردوو کەسایەتی عەلی خامنەیی و موجتەبای کوڕی لە یەک کات دا "یە
ئاژانسی هەواڵی ئاکسیووس لە هەواڵێکی گرینگدا ڕایگەیاند :🔹 بە ئامانج کردنی هەردوو کەسایەتی عەلی خامنەیی و موجتەبای کوڕی لە یەک کات دا، یەکێکە لەو بژاردانەی کە بۆ سەرۆک دۆناڵد ترامپ پێشنیار دەکرێت؛ ئێستا هەمووی پەیوەستە بە بڕیارەکەی ترەمپەوە.
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشینتۆن و تاران و دانپێدانانی ترامپ بە بیرکردنەوە لە هێرشکردنە سەر ئێران، ئێوارەی هەینی ئاکسیووس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە ئیدارەی ترامپ ئامادەیە بیر لە پلانێک بکاتەوە کە ڕێگە بە ئێران بدات یۆرانیۆم "بە شێوەیەکی ڕەمزی" پیتاندنی یۆرانیۆم بکات بەو مەرجەی هیچ ڕێگەیەکی کراوە نەهێڵێتەوە بۆ تاران بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی.
بەگوێرەی ئاکسیووس، پێداچوونەوە بە پلانێکی لەو شێوەیە ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە بۆشایییەکی بچووک لە نێوان ئەو هێڵە سوورانەی کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئێران دایانناوە، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک هەبێت کە هەم سنووردارکردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران و هەم ڕێگری لە شەڕ بکات.
بەڵام بەگوێرەی ئاکسیووس، بژاردەی سەربازی پێشکەش بە ترامپ کراوە، لەوانەش لە یەک کاتدا عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و موجتەبای کوڕی بکرێتە ئامانج.
بە ووتەی بەرپرسانی ئەمریکا، چاوەڕوانییەکان زۆرن بۆ ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی کە بڕیارە ئێران بیخاتە ڕوو. چوونکە پلانەکە دەبێت بتوانێت زۆرێک لە گومان لێکراوەکان لەناو ئیدارەی ترامپ ڕازی بکات و هەروەها ناوچەکە قەناعەت پێبکات.
بەرپرسە باڵای ئەمریکا دەڵێت: "سەرۆک ئامادەیە ڕێککەوتنێک قبووڵ بکات کە هەم جیددییە و هەم بتوانێت لەڕووی سیاسی یەوە لە ناوخۆدا بتوانێت بەردەوام بێت، ئەگەر بەرپرسانی ئێران بیانەوێت ڕێگری لە هێرشێک بکەن، ئەوە دەبێت ئۆفەرێکمان بۆ بکەن کە ناتوانین ڕەتی بکەینەوە".
بژاردەکانی ترامپ : لە ڕێککەوتنەوە تا لابردنی خامنەیی
بەپێی ئاکسیووس، هەندێک لە ڕاوێژکارانی ترامپ ئامۆژگارییان کردووە کە چاوەڕێ بکات. ئەم ڕاوێژکارانە ڕایانگەیاندووە کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و زیادبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، کاریگەری ترامپ بەسەر ئێراندا بەهێزتر دەبێت. بەڵام تەنانەت هەندێک لە نزیکترین ڕاوێژکارانی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێن هێشتا نازانن چ بڕیارێک دەدات و کەی بڕیارەکە دەدات.
ڕاوێژکارێکی باڵای ترامپ دەڵێت: "سەرۆک هێشتا بڕیاری هێرش کردن نەداوە، من ئەمە دەزانم چوونکە هێشتا هێرشمان نەکردووە، ڕەنگە هەرگیز ئەوە نەکات، ڕەنگە سبەی لە خەو هەڵسێت و بڵێت بیکە".
بە ووتەی ناوبراو، پێنتاگۆن چەند بژاردەیەکی خستۆتە بەردەم ترامپ.