ئیسرائیل دیواری کۆنکرێتی لەسەر خاکی لوبنان درووست دەکات

Dîroka Belavkirin :
ئیسرائیل دیواری کۆنکرێتی لەسەر خاکی لوبنان درووست دەکات
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل دیواری کۆنکرێتی لەسەر خاکی لوبنان درووست دەکات

🔸 هێزی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیفیل) پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئیسرائیل دیوارێکی کۆنکرێتی لە شێوەی T لە باشووری ڕۆژئاوای یارۆن درووست کردووە و هێڵی شینیشی بەزاندووە و ڕێگەی گەیشتن بە زیاتر لە چوار هەزار مەتر چوارگۆشە لە خاکی لوبنان گرتووە.

🔸 لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە : “بوونی ئیسرائیل و بونیاتنانی لەسەر خاکی لوبنان پێشێلکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش و سەروەری لوبنانە.”

🔸 هێزی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە پێشێل کردنی بەردەوامی یەکپارچەیی خاکی لوبنان داوای لە ئیسرائیل کردووە لە هەموو ناوچەکانی باکووری هێڵی شین بکشێتەوە.