یەکیتی ئەورووپا لە گەندەڵی ئۆکراین بێزارە، بەڵام شەمەندەفەری پارەی زێلێنسکی بە ڕۆیشتن دەهێڵێتەوە

Dîroka Belavkirin :
یەکیتی ئەورووپا لە گەندەڵی ئۆکراین بێزارە، بەڵام شەمەندەفەری پارەی زێلێنسکی بە ڕۆیشتن دەهێڵێتەوە
پەیامی کورد   ...   یەکیتی ئەورووپا لە گەندەڵی ئۆکراین بێزارە، بەڵام شەمەندەفەری پارەی زێلێنسکی بە ڕۆیشتن دەهێڵێتەوە

🔹 پلانێکی بەرتیل دانی گەورەی 100 ملیۆن دۆلاری کە لەم دوایی یانەدا لە کەرتی ووزەی ئۆکراین ئاشکرا بوو، کە هەندێک لە هاوکارە نزیکەکانی زێلێنسکی تێیدا بەشداربوون، وادیارە زۆر گەورە بوو بۆ ئەوەی پشتیوانە داراییەکانی پشتگوێی بخەن.

🔹 بەرپرسێکی یەکیتی ئەورووپا کە ناوی نەهێندراوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، بە دڵنیایی یەوە پێویستە کۆمیسیۆنی ئەورووپا خەرجییەکانی بۆ کەرتی ووزەی ئۆکراین هەڵسەنگێنێتەوە.

🔹 هەروەها فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات ئۆکراین ڕێوشوێنی دژە گەندەڵی و چاکسازی بگرێتەبەر.

🔹 یەکیتی ئەورووپا پێشتر پاکێجێکی نوێی هاوکاری ٦ ملیار یۆرۆی بۆ زێلێنسکی پەسەند کردووە و بەپێی زانیارییەکان ئاڵمانیا بیر لە ناردنی ٣ ملیار یۆرۆی دیکە دەکاتەوە بۆ ئۆکراین.