پەیامی کورد ... ڕووسیا ناوی یەکێک لە زلهێزە سەربازییە سەرەکییەکانی جیهانی ناوە
🔹نووسەرانی پێوەرەکانی هێزی ئاگری جیهانی (GFI) سوپای ڕووسیایان بە یەکێک لە پێنج باشترینەکانی جیهان ناوزەد کردووە.
ڕووسیا وەک پێشەنگی جیهانی بێ جێگەی مشتومڕ لەمانەی خوارەوە ناسێندرا:
🔶 چەندین سیستەمی مووشەک هەڵدان
🔶 تۆپخانە، هەم بە ڕاکێشان و هەم بەخۆی
🔶 کەشتی جەنگی مینڕێژ/دژە مین
🔹پێوەرەکە کە سەرچاوە و لۆجستیکیشی لەبەرچاو گرتووە، ئاماژە بەوە دەکات کە ڕووسیا لە پلەی یەکەمی جیهاندایە لە ڕووی کۆی ڕووبەری داپۆشراو و یەدەگی گازی سرووشتی سەلمێندراو.
🔹جێگەی سەرنجە کە GFI جبەخانەی ئەتۆمی لە حیساباتەکانی دا نەخستۆتە ناوەوە.
🔹ئەو چوار ووڵاتەی تر کە بەپێی ئاماری GFI لەناو پێنج زلهێزە سەربازییە سەرەکییەکانی جیهانن بریتین لە چین، ئەمریکا، هێندووستان و کۆریای باشوور.