ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ سووریا هەبووبێت

Dîroka Belavkirin :
 ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ سووریا هەبووبێت
پەیامی کورد    ...   ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ سووریا هەبووبێت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن بێیامین ناتانیاهوو، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا، واژووکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنییلەگەڵ سووریا هەبێت.
نووسینگەی ناتانیاهوو لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا، وەک ووڵامێک بۆ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن، ڕایگەیاند: "هەرگیز شتەکان نەگەیشتوونەتە قۆناغی ڕێککەوتن یان لێکگەیشتن لەگەڵ سووریا، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە ڕەنگدانەوەی واقیعی ئەو پەیوەندییانە نییە کە لەنێوان هەردوولادا هەبووە".
ئەم ڕوونکردنەوەیە لە ووڵامی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا هات کە ئاماژەی بەوە کرد؛ گفتوگۆی نێوان هەردوولا بە نێوەندگیری ئەمریکا بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەمنی بەڕێوەچووە، بەڵام گەیشتووەتە بن بەست.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن دانووستانەکان لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووەوە وەستاون و خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانیش داواکاری ئیسرائیل بووە بۆ کردنەوەی "رێڕەوێکی مرۆیی" بۆ پارێزگای سوێدا (سوەیدا) لە باشووری سووریا.