هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵێکی هەڵهاتنی خێزانەکانی ڕێکخراوی داعش لە کەمپی هۆڵ پووچەڵ دەکاتەوە

Dîroka Belavkirin :
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵێکی هەڵهاتنی خێزانەکانی ڕێکخراوی داعش لە کەمپی هۆڵ پووچەڵ دەکاتەوە
پەیامی کورد- حەسەکە... هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵێکی هەڵهاتنی خێزانەکانی ڕێکخراوی داعش لە کەمپی هۆڵ پووچەڵ دەکاتەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) شەوی ڕابردوو (چوارشەممە)، هەوڵێکی هەڵهاتنی ژمارەیەک ژنیان لە کەرتی تەرخانکراو بۆ بیانییەکان لە خێزانەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" (موهاجیرات) پووچەڵ کردەوە.

جیهان حەنان، هاوسەرۆکی کەمپەکە، بە پەیامی کوردی ڕاگەیاند کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) توانیویانە شکست بە هەوڵی هەڵهاتنەکە بهێنن.

هەروەها وتیشی: "هەوڵەکە لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەودا ئەنجامدراوە، و ژنانی خێزانەکانی داعش سوودیان لەو تەمومژە چڕە وەرگرتووە کە ئاستی بینینی لە دەوروبەری کەمپەکە کەم کردبووەوە".

حەنان ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەی ئەو ژنانەی خێزانەکانی داعش کە هەوڵی هەڵهاتنیان دابوو ١٦ کەس بوون لە نێوان ژن و منداڵدا، و ئاسایش توانی دەستگیریان بکات.

شایەنی باسە کە ژمارەی بیانییەکان لە خێزانەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی "داعش" لە کەمپی هۆڵ، دەگاتە ٦٢٧٩ کەس کە دابەشکراون بەسەر ١٨٧١ خێزاندا.