پەیامی کورد ... ئەمریکا : كۆمەڵگای جیهانی نابێت بەرامبەر پەرەسەندنی شەپۆلی لەسێدارەدانەکان لە ئێران بێدەنگی هەڵبژێرێت
وەزارەتی دەرەوەی کاروباری ئەمریکا سەرەڕای ڕەخنەی تووند لە چوونەسەرەوەی بەرچاوی ڕێژەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران ڕایگەیاند: "کۆماری ئیسلامی لە سزای لەسێدارەدان وەک درووستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و کپ کردنی دەنگی ناڕازییان کەڵک وەردەگرێت و کۆمەڵگەی جیهانی نابێت لە بەرانبەر ئەو ڕەوتەدا بێدەنگی هەڵبژێرێت.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە کەڵ کوەرگرتنی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە، پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە و واشینتۆن بۆ ئازادی و دادپەروەری لە بەرەی خەڵکی ئێران دایە.
لەو بەیاننامەدا هاتووە کە تەنیا لە مانگی نۆڤەمبەردا لانیکەم ٢٦٠ کەس لە ئێراندا لە سێدارە دراون؛ ئامارێک کە بە ووتەی ئەمریکا زۆرترین ڕێژەی مانگانەی دوو دەیەی ڕابردوویە و ئەوەش لەکاتێک دایە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامی بەشێوەی فەرمی تەنیا دوو حاڵەتیان ڕاگەیاندووە.