پەیامی کورد ... بڕیارێکی گرینگی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی بڕیارێكی له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكرد و تێیدا به‌تووندی ئیدانه‌ی سه‌رجه‌م تووندوتیژییه‌كان دژبه هاووڵاتیانی مه‌دنی ده‌كات.
🔸 پێنجشه‌ممه، ١٢ی فێبریوەری ٢٠٢٦ پەرلەمانی ئەورووپا له بڕیارێكدا له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه ئیدانه‌ی تووندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كات و پشتیوانی خۆی بۆ ئاگربه‌ست و داننان به مافه‌كانی كورددا دوپات کردەوە و داواش له دیمه‌شق ده‌كات مافه‌كانی كورد له ده‌ستووردا بچه‌سپێندرێن و هانی توركیاش ده‌دات خۆی به‌دوور بگرێت له تێكدانی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه هه‌یه له‌ڕێگه‌ی كرده‌ی سه‌ربازی یاخود پشتیوانی كردنی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه.
▫️ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كرده‌وه‌كانی كوشتن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا، بێسه‌روشوێن كردن، ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی، كۆچ پێكردنی زۆره‌ملێ و هێرش بۆ سه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نزیكه له پێشێل كردنی یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی و له هه‌ندێك حاڵه‌تیش دا ده‌گاته ئاستی تاوانی جه‌نگ.