ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بەشداری لە کۆڕبەندی ئاسایشی میوونشن دەکەن

Dîroka Belavkirin :
ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بەشداری لە کۆڕبەندی ئاسایشی میوونشن دەکەن
پەیامی کورد   ...   ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بەشداری لە کۆڕبەندی ئاسایشی میوونشن دەکەن

 

بەپێی زانیارییەکان، ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، و ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری دیاری رۆژئاوای کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتوونەتە ئاڵمانیا.

ئامانجی سەردانەکەیان بەشداریکردنە لە کۆڕبەندی ئاسایشی میوونشن، کە یەکێکە لە گرینگترین کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە سیاسەتی ئاسایش.

بەگوێرەی شرۆڤەکاران، ئەم بانگهێشتە ئاماژەیەکی گرینگە بۆ پێگەی رۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و چاوەڕوان دەکرێت لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین دیداری گرینگ ئەنجام بدەن.