پەیامی کورد ... عێراقچی : ئیسرائیل دەیەوێت دانووستانەکانی تاران و واشینتۆن تێک بدات
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، میدیای ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری و بانگەشەی هەستیارەوە، هەوڵ بۆ تێکدانی کەشی دانووستانەکانی نێوان تاران و واشینتۆن دەدەن. عێراقچی بە توندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن ئێران دۆناڵد ترامپ ی فریوداوە و ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە هەواڵانە بە مەبەستی درووستکردنی ئاستەنگ لە بەردەم ئەگەری هەر دیالۆگێک دا بڵاو دەکرێنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لەم هەڵمەتە میدیایی یانە شێواندنی ڕاستییەکانە بۆ کاریگەری خستنە سەر بڕیارەکانی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، لە کاتێکدا تاران هەر جۆرە هەوڵێکی بۆ فریودانی ترامپ بە ناڕاست دەزانێت. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە قۆناغێکی هەستیاردایە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن.