ترسی تورکەکان لە بۆردوومانکردنی ئێران هەیە

Dîroka Belavkirin :
 ترسی تورکەکان لە بۆردوومانکردنی ئێران هەیە
پەیامی کورد   ...   ترسی تورکەکان لە بۆردوومانکردنی ئێران هەیە


هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک لە چاوپێكەوتنێك دا لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕایگەیاندووە : ویلایەتە یەكگرتووەكان و  ئێران نەرمی دەنوێنن لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام ئەگەر پێداگری بكرێت لەسەر فراوانكردنی گفتوگۆكان بۆ ئەوەی موشەکی بالیستییش بگرێتەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی شەڕێكی تر سەرهەڵ بداتەوە.
فیدان ووتوویەتی، ئێران راستگۆیە لە  خواستەكانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئەتۆمی راستەقینەو رژێمی ئێران بە بۆردومان كردن ناگۆڕێت.
جەختیشی كردووە لەوەی، ئەگەر ئەمریکا پێداگری بکات لەسەر چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بە یەکجار، ترسم هەیە تەنانەت لەسەر پرسی ئەتۆمیش هیچ پێشکەوتنێک بەدەست نەهێنرێت و ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی شەڕێکی نوێ لە ناوچەکەدا.