پەیامی کورد- دیمەشق
ئاگنێس کالامارد سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دەسەڵاتە نوێیەکان لە سوریا هەنگاویان ناوە بۆ نیشاندانی پابەندبوونیان بە چاکسازی و دادپەروەری ئینتقالی و ئاشتەوایی و ئاماژەی بەوەشکرد کە "هێشتا دیموکراسی نییە".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، کالامارد زیادی کرد، دوای ساڵێک لە ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سوریا "پلان بۆ چاکسازی یاسایی لەبەردەم پەرلەمان و لیژنەکانی دادپەروەری ئینتقالیدا هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشوازیکردن لە گروپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و پسپۆڕانی دیکە نیشانەی گۆڕانکارییە لە سوریا".
کالامارد کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی دیمەشقی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە "هەموو ئەم شتانە نیشانەی زۆر باشن، بەڵام زۆر قووڵ نین".