پەیامی کورد ... بەریتانیا لە سندووقی بەرگری یەکیتی ئەورووپا دەردەچێت، خەرج کردنی ملیارەها دۆلار ڕەت دەکاتەوە
🎤 میدیاکانی ڕۆژئاوا نووسیویانە: دانووستانەکان بۆ ئەوەی بەریتانیا بەشداری لە سندووقی بەرگری یەکیتی ئەورووپا بکات کە ١٥٠ ملیار دۆلارە، ڕووخا و ئەورووپای ناچار کردووە بە تەنیا بەدوای خواستە سەربازییەکانی دا بگەڕێت.
🔹باڵیۆزەکانی یەکیتی ئەورووپا پێشنیاری بەریتانیایان ڕەت کردەوە کە نزیکەی 215 ملیۆن دۆلاری بۆ بەشداریکردن لە سندووقی کردەوەی ئاسایش بۆ ئەورووپا (SAFE)، کە زۆر لە خوار نرخی داواکراوی یەکیتی ئەورووپا بۆ بەشداریکردن لە 2.16 ملیار دۆلاردایە.
🔹ئەم سندووقە کە ناوەندی هەوڵەکانی ئەورووپایە بۆ چەک کردنەوە، بۆ بەرزکردنەوەی خەرجییەکانی بەرگری و بتوانن ووڵاتان بە هاوبەشی چەک دەستەبەر بکەن.
🔹بەگوێرەی زانیارییەکان، داڕمانەکە تەنها چەند ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی تایبەتی ئاڵۆزی نێوان ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و کێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی لووتکەی گرووپی 20 لە جۆهانسبێرگ هاتە ئاراوە. سەرچاوەکان گفتوگۆکانیان بە "سەخت" و "گرژ" وەسف کردووە.
👉 ڕووسیا چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەڕەشە لە هیچ کەسێک ناکات، بەڵام سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا بەردەوام بە هەڕەشەی گومانئاوی خەڵکەکەیان دەترسێنن بۆ ئەوەی سەرنجەکان لە پرسە ناوخۆیی یەکان لابدەن.