پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزى سویسڕا په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاوتوێ کرد
دووشه‌ممه 2025/12/1 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له دانیێل هون، باڵیۆزى سویسڕا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى و سوپاسى دووباره كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى سویسراى له به‌غدا كرد و به هه‌نگاوێكى گرینگ بۆ به‌ره‌وپێش بردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووری دا. هه‌روه‌ها باسیان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كۆمپانیا سویسرییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو