قەشەی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ئۆکراین لەوانەیە بە کانزای قورس ژەهرئاوی بووبێت

Dîroka Belavkirin :
قەشەی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ئۆکراین لەوانەیە بە کانزای قورس ژەهرئاوی بووبێت
پەیامی کورد   ...   قەشەی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ئۆکراین لەوانەیە بە کانزای قورس ژەهرئاوی بووبێت

🔹سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئۆرتۆدۆکس بڵاویکردەوە کە تیۆدۆسیۆسی قەشەی سەرەکی چێرکاسی و کانیڤ لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ تووشی تا و هەڵئاوسانی تووندی پەستانی خوێن بووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی قسە و باس لەسەر ئەگەری ژەهرئاوی بوون دروست بکرێت.

قەشەی سەرەکی تیۆدۆسیۆس لە ئۆکراین بە تۆمەتی گوایە "خیانەت" سزا درا و لە ساڵی ٢٠٢٣دا خراوەتە ژێر دەست بەسەری ماڵەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی گۆشەگیری زێلێنسکی دژی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ئۆکراین - کە گەورەترین کۆمەڵگەی ئایینییە لە ووڵاتەکەدا.

🔹دادگاکانی ئۆکراین سزایان بەسەر چەند ئەندامێکی پیاوانی ئایینی دەرکردووە کە بەشێکی زۆریان لە دەست بەسەری دا ماونەتەوە.